پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین
25/02/2024
کۆچی دوایی تێکۆشەری ڕێبازی سەربەخۆیی و شاعیری نەتەوەیی، پۆڵا نانەوازادە ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەداخ و کەسەری زۆرەوە، کۆچی دوایی تێکۆشەری رێبازی سەربەخۆیی کوردستان، شاعیر و ئەدیبی نەتەوەیی و ئەندامی پێشووی کومیتەی ناوەندیی پارتی ئازادیی کوردستان کاک پۆڵا نانەوازادە، ڕادەگەیەنین. پۆڵا نانەوازادە کوڕی هاشمی نانەوازادەی سابڵاغی، ساڵی ١٩٥٥ لە شاری مەهاباد لە خێزانی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری بە ناوبانگ لە دایک ببوو. لەسەر و بەندی سەرهەڵدانی خەباتی جەماوەریی دژی ڕژیمی پاشایەتی پەهلەویی، بەهۆی هەڵسووڕانی سیاسییەوە، لەلایان دەزگای تاوانباری ساواکەوە دەگیرێ و دەکەوێتە زیندانەوە.لاوی تێکۆشەر پۆڵا نانەوازادە، رۆژی ٢٢ ڕێبەندانی ١٩٧٩، لەگەڵ پۆلێک لە هاوڕێیانی هەڵمەت دەبەنە سەر شارەبانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە مەهاباد و سەرۆک و سەربازەکانی چەک دەکەن و دەستی بەسەردا دەگرن. ئیتر لەو کاتەوە ژیانی کاک پۆڵا تێکەڵ بە سەردەمی نوێی خەباتی ڕزگاریخوازیی و بەرنگاری نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرانبەر بە هێرشی تاران و جیهادی خومەینی و هەوراز و نشێوە سیاسی و لەشکرییەکانی دەبێت. لەو ساوە تا ساتی مەرگی، تێکۆشانی سیاسیی و پێشمەرگانەی کاک پۆڵا نانەوازادە چەند بڕگە و سەردەم و چوارچێوەی ڕێکخراوەیی جیاواز لە خۆ دەگرێت.بەڵام ئەوەی وەک گەوهەری ژیان و خەباتی ئەو پیاوە دڵپاک و جوانچاکە تا دوا دەمی ژیانی بە نەگۆڕی مایەوە، خەم و خەونی سەربەخۆیی کوردستان بوو. دوا وێستگە و بڕگەی ژیانی سیاسی و تێکۆشانی ڕێکخراوەیی پۆڵا نانەوازادە ئەندامەتی لە ڕیزەکانی سەرکردایەتیی پارتی ئازادیی کوردستاندا بوو کە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە دەستی پێکرد و هەتا ساڵی ٢٠٢٠ و خانەنشینی و ماڵاوایی ڕوو سوورانەی لە تێکۆشانی سیاسیی و بەرپرسایەتی ڕێکخراوەیی بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەوە، درێژەی کێشا. ئیترلەوە بەولاوە تا ئەو کاتەی هێز و وزەی لەبەر بوو، پەیڤ و بەستە و ئەدەبیاتی سەربەخۆییخوازیی کردە چەکی بەردەوامیی لە تێکۆشان. مەخابن ئەمڕۆ کاک پۆڵا لە گەڵ ئاوابوونی دوا پرشنگی خۆر، دڵی پڕ سۆز و ئاواتی لە لێدان کەوت و بە سەفەری بێگەڕانەوەی ماتەمباری کردین. کۆچی پۆڵا نانەوازادە خەسارێکی دیارە بۆ بیری کوردستانیەت و ڕێبازی سەربەخۆیی و کۆڕی یاران و هەڤاڵان و ئەویندارانی وشەی کوردیی. پارتی ئازادیی کوردستان یاد و بیرەوەریی ئەو هەڤاڵ و هاوئامانجە سەرڕاست وقەدرگرانە لەبیر ناکات؛ پرسە و سەرەخۆشی پێشکەشی هاوسەر و منداڵە نازلێشێواوەکانی و بنەماڵەی بەڕێزی نانەوازادە و هەموو هاواڵ و دۆستانی دەکات. پارتی ئازادیی کوردستان PAK ۶ ڕەشەمەی ٢٧٢٣ کوردی ٢۵ فێوریەی ٢٠٢٤ زایینی
بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین"
ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا