دواین هەواڵ

2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین

ڕاگەیەندراو

ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو دیسان ناسنامە و پرس و کۆڵنەدانی خۆی نواندەوە! راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بەبۆنەی شکستی تاران لە کوردستان

01/03/2024

 

ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو دیسان ناسنامە و پرس و کۆڵنەدانی خۆی نواندەوە!
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بەبۆنەی شکستی تاران لە کوردستان

   ئەمڕۆ جارێکی دیکە ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو ناسنامە و پرسی خۆی نواندەوە. ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە دەرفەرت و بەستێنێکی دیکەدا ناتەبایی ئانتاگۆنیستیی نێوان کوردستان و دەوڵەتی فارس، دەرکەوتەوە. ئەمڕۆ کوردستان سەرەڕای داگیرکراویی و بە کۆڵەوەبوونی زامە قووڵەکانی، پیشانیدا کە ئیرادەی ئەستاندنی ئازادیی و سەروەریی لە شکاننەهاتووە.
    ئەمڕۆ کوردستانیان بە بایکۆت و بەشداریی نەکردن لە شانۆگەرییەکانی تاران دا، دەوڵەت و گەلەخانی مەجلیس و دامەزراوی ڕیا و تەزویری هەڵبژاردنیان ڕیسوا و پەکخست.
  ئەمڕۆ هیچ درۆ و فرت و فێڵێکی ئاخوندانەی دوژمنی داگیرکەر نەیتوانی دانیشتوانی کوردستان ڕکێشی سەر سنووقەکانی هەڵبژاردن بکات و بازاڕی ئەو شانۆگەرییە بە سەر دەستی بەڕێوەبەرانییدا  مایەپووچ و بێ بەرهەم  مایەوە!
  ئەمڕۆ هەر کوردستانییەک بە بایکۆتی شانۆگەرییەکانی تاران و خۆبواردن لە تێکەڵبوون بە یارییەکانی باڵباڵێنی نێوخۆیی تاقم و دارودەستەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، هەنگاوێک لە ڕۆژی ڕزگاریی کوردستان نزیک بوویەوە.
   بەشداریی نەکردنی ڕۆڵەکانی کوردستان لە گاڵتەجاڕییەکانی ئەمڕۆی  تاران درێژەی بەرەنگاریی نەتەوەیی پاش جیهادی خومەینی و راپەڕینی ژینا بوو بە ڕەهەند و شێوازێکی دیکە. ئەوەی گەوهەری ئەم ڕەفتارەی پێکهێناوە هەمان باوەڕە کە: داگیرکەری ئێرانی قاتڵی ژیناکان و زەوتکەری سەروەریی نەتەوەیی و تاڵانکەری سامانی نیشتمانیی و تێکدەری ژینگەی کوردستانە.
   پارتی ئازادیی کوردستان شانازیی لە سەرکەوتنی ئەمڕۆی کوردستانیان بە سەر تاراندا دەردەبڕێ و سەری ڕێز لە حاست نەتەوە کۆڵنەدەرەکەمان دادەنەوێنێ.

شەکاوە بێ ئاڵای تێکۆشان لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستان

پارتی ئازادیی کوردستانPAK

١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ک
١ی مارسی ٢٠٢٤ ز

سەرەوە