پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی
03/12/2023
ئامادەکردنی ،هیواساعدی 🔸هونەر بنەمایەکی بەهێزی گەل و نەتەوەیە و میللیەتە 💐مامۆستاماملێ ھونەرمەندێکی خاوەن ھەست و ڕەسەنی میللیی کوردستانە 🔸هونەر، لەم ژیانە جەنجاڵ و پڕ لە گێژاوەدا لای مرۆڤی شەکەت و ماندوو، یان حەساوە و خۆشبەخت ، خاوەنی ژمارەیەکی زۆر هۆگر و لایەنگرە. هونەر ئەو بوارەیە، کە "پانتایی" ئارەزوو و حەز و ئەندێشە خۆش و بەلەزەت و ئاواتەکانی تێدا تێکەڵ بەیەکتر بوون و یەکتر دەبیننەوە. هونەر ئەو دەرمانەیە کە حەسرەتی دڵ دادەمرکێنێتەوە و تام و سەبوورییەکی تایبەت بە جەستە و هەناو و گیانی مرۆڤ دەبەخشێ . هونەر بنەمایەکی بەهێزی گەل و نەتەوەیە و میللەتی بێ هونەر، چەشنی باخی بێ گوڵە. لەباری سەرنجێکی دیکەشەوە، هونەر چەکێکی کاریگەر و ناسنامەی هەبوون و تاجی شانازی و سەروەرییە و گەر بخوازێ دەتوانێ، گشت سنوورەکانی ئاستەنگی بەردەم ویستتەکانی ببەزێنێ. هونەری ڕاستەقینەش بێ مەرج و داوای کەس، زیندوویی و گەورەیی خۆی وا لە هەناودا و بۆتە هێزێکی مەزنیش لە بەشداریکردنی، هەر هەوڵ و گۆڕانێکی سیستەماتیکی کۆمەڵایەتی و سیاسی دا!. هونەری ڕەسەن و ناواخن پڕ لە کەلەپووری میللی و خۆشەویستی مرۆڤ و سروشت، ئەو هونەرەیە کە بەدرێژایی تەمەنی مرۆڤایەتی درێژە دەکێشێ و دەمێنێتەوە، ڕەگ لەسەر ناسنامەی خۆی دادەکوتێ پەل و پۆدەهاوێژێ. لەهەر دەم و ساتەوەختێکدا دەنکە مرواری و چەپکە گوڵی ڕازاوە و هەستی گەرم و ئاوازی بەجۆش و خرۆشی خۆی دەخاتە بەردەستی گوێگر و عاشقانی. هونەریی کوردیش، بە بەراوود بە باڵای هەنجن هەنجنکراوی ژیانی ژێردەستی و وڵات دابەشکراوی، هونەرێکە بە قەوارەی ئازار و ژان، خۆشی و شیرینییەکانی نەتەوەی کورد، خۆی بەرجەستە کردووە و پارێزگاری لە هەبوونی خۆی کردووە و ڕەهەندی ڕەسەنایەتی خۆی پاراستووە و سەلماندوویەتی کە لەو هەموو کەین و بەینەدا، ڕەنگ و بۆی خۆی هەیە. هونەری کوردی بەتایبەتی (ئاواز و گۆرانی)ژێی هەست و نەستی هەر گوێگرێک بەجۆش و خرۆشێکی ئەفسووناوییەوە دەهەژێنێ و مرۆڤ حەیرانی جوانی وڵات و ئافرەت و وەرزە دڵفڕێنەکان و بۆن و بەرامەی گوڵزاری بەهار و دەنگ و جریوەی باڵندە و ڕەنج و ئارەقەی ماندبوون و شادی و گەمەی مرۆڤی کورد دەکات. لەنێو مێژووی سەدەیەکی ئەم هونەرەدا دەیان کەڵە هونەرمەندی گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنی لێهاتوومان بەرچاو دەکەون، کە بۆ هەتا هەتایە بە زیندوویی " ناو و بەرهەمەکانیان" لەناو دڵ و هەستی گشتمان و مێژوودا دەژین. "ماملێ" ناوی ئەو کەڵە ھونەرمەندە میللییە ھەرە بە ناوبانگ و شۆڕەسوارە ھەرە لێھاتووەی ئەم بوارەیە و ئەستێرەیەکی ھەرە مەزن و پڕشنگداری جیھانی گۆرانی و مۆسیقای کوردیتە و نیو سەدەیرەبەق زیاترە بە ھەموو دڵ و کوڵێکەوە بە ھەموو حەز و خواستێکەوە بەوپەڕی ئەمەکداریی و دڵسۆزییەوە بەوپەڕی ھۆشیاریی و لێزانییەوە سەرقافڵەچێتی قوتابخانە و ڕێبازە ھونەرییە تایبەتەکەی خۆی لە گۆرانی و ئاھەنگی کوردی گێڕان و داھێنانە ھونەرییەکانی دەکات و نزیکەی ٧٠٠ گۆرانی ھەرە دانسقە و پڕ لە مانا و تابلۆی بەرزی ھونەریی ھەستفڕێن بۆ چڕیوین و بەئاواتی زۆری دیکەش بوو، مەخابن نەخۆشی چەپەڵ و مەرگی ناھەموار بوونە ئاسەنگی بەددەم گەیشتنە ئاواتەکانی . ماملێ، ھەبوونێکی ھەرە زێڕین و دەریایەکی ھەرە بەربەرینی وشە و گۆرانی کوردییە و ھەزاران بەیتی رەسەن و فۆلکلۆری لەئامێزگرتووە و سەدان ئاوازی ژیاندۆتەوە و داناوە و دەیان شیعری شاعیرە بەرزەکانی کوردی وەک{ وەفایی و مسباح الدیوان و ھێمن و ھەژار و کامیل} و...ھتدی بۆ کردووین بە چەپکە گوڵی ڕازاوە و عەشقی خۆشەویستییەکی بە کەفوکوڵ و ھەست گەرم و بۆی وتووینەتەوە و گیانێکی ئەفسووناوی کردووە بە بەرشیعرەکان دا. لەتەک ئەم لایەنانەدا گۆرانییەکانی ماملێ، ھێزێکی دینامیکی شۆڕشگێڕی و کوردایەتیش و ڕۆڵ لە ھۆشیاری نەتەوەیی و ھونەری بەرگریدا دەبینن. ئەو مانا ئامێزییەی بەرهەمەکانی ماملێ جۆرە شەقڵ و ڕەسەنایەتییەکی بەگۆرانییەکانی بەخشیوە و بوونەتە سیمبۆڵ و ناسنامەی ھونەرەکەی ماملێ و کورد. زنجیرە گۆرانییەکانی " بازی بێریان، زەمانە، یادی بەخێر، من دەڵێم شاری دڵم، زێنەبێ، شیرین تەشی دەڕێسێ، جوانێ گیان بۆ وات لێکردم، مریەم سابڵاخی" و سەدانی دیکە لە زیھن و خەیاڵ و سەرزمانی کەسمان سپی نابنەوە. ھەربۆیە مامۆستا ھێمن ساتێ وا ھەست دەکات، ئەو لەبیرچۆتەوە و فەرامۆش کراوە، ئاخر چونکە باش لەوە ئاگادارە، کە دەنگی " ماملێ" ھەردەم میوانی ئامادەی گشت کەس و ماڵێکمانە، بۆ تکای وایە و داوامان لێ دەکات و دەڵێ: ئا لەو چرکەساتەدا یادی بکەن. لەو دەمەی دا گوێ ھەڵدەخەن بۆ تارێ لەو دەمەی دا مامـلـــــــێ دەڵێ قەتارێ دڵدارانی گۆرانی خۆماڵی کوردی، عاشقانی دەنگ و ئاوازی (( سەید ئەسغەری کوردستانی، خارە تایەر تۆفیق، جووتە جەزراوی، کاوێس ئاغا، مامۆستا عەلی عەلی مەردان، رەسول گەردی و حەسەن زیرەک )) و... دڵنیان کە ماملێ نامرێ و بەھەشتی بەرین و دڵی ھەموو کورد و لاپەڕەی گەشی مێژوو و ھێلانەی خۆشەویستی مرۆڤدۆستی مەنزڵگای دەبێت. ھەتادوا زایەڵە و نووزەی ھونەری کوردی، ماملێ زیندووە. محەمەدی ماملێ لە بنەماڵەیەکی ھونەرمەندە و مام سەعید ھونەرمەندی سەردەمی سەید ئەسغەر بووە و ئێستاش پاش کۆچی خۆی وەچەیەک ھونەرمەندی دڵسۆز و لێھاتووی خۆی پێ سپاردووین. ماملێ کوری شارەکەی قازی محەمەد و ھێمن و ھەژار و کۆمارە جوانەمەرگکراوەکەی کوردستانە لە مەھاباد و چوارچرای مەیدانی ئاڵای سەربەخۆیی ھەڵکردن و لەسێدارەی (قازی) یانە. ھونەرمەندی پاش کۆمارە و لەسەر ھەڵوێست و ھونەر و بەرھەمەکانی، تووشی ئازار و کولەمەرگی و زیندانی بووە. وەلێ کۆڵی نەداوە و ڕاستەوخۆ بەشداری خەباتی نەتەوەکەی کردووە و باجی سەروەریی و تێکۆشانی خۆی داوە. ماملێ دۆستی دەیان ھەڵکەوتووی دیکەی گەلەکەمانە و ھاودەمی زۆربەی ھەڵکەوتووانی کوردی کردووە و لەگەڵ زۆربەی ھونەرمەندەکانی کوردستاندا، پەیوەندی ھەبووە و پێکەوە گۆرانییان وتووە و ئاھەنگیان سازداوە. لەڕادیۆکانی تاران و کرمانشان و سنە و مەھاباد گۆرانی پێشکەش کردووە. مامۆستاماملێ ھونەرمەند خاوەنی ھەستێکی زۆر پاک و بێگەردی کوردایەتی بووە و چەندین جار گیانبازی بە ژیانی خۆیەوە کردووە، دەیان سروودی نەتەوەیی بەدەنگە زوڵاڵەکەی تۆمار کردووە . سەرقافڵەی ئەمانەش وتنەوەی مارشی نەتەوەیی (ئەی رەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زوبان)ە. ئەمانەش بەڵگە و دەلالەتی جەسووری و باوەڕی پتەو و بەتینی کوردایەتییەکەیەتی. ھونەرمەندی هەڵکەوتوو و هێژا، خاوەنی کەسایەتییەکی گەورەی خۆی بووە. لەنێو خەڵک دا و لای میللەتەکەی گەلێ خۆشەویست و ڕێزلێگیرواو بووە. ساڵی ١٩٢٥ لە سابڵاخ لەدایک بووە. دوا ڕۆژەکانی ژیانی بەئازارەوە بەسەر دەبات و تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەبێت و تا دەھات لاواز و بچووک دەبۆوە. ھەواڵەکە بروسکەئاسا بەسەرتاسەری کوردستان دا بڵاوبۆوە و ھەزاران ھەزار کەسی ھەژاند و چزەی لەدڵ و دەروونی یەکپارچەی نەتەوەی کوردەوە ھەڵسان. مەرگە تاڵ و ناخۆشەکەی، ژینگەیەکی خەمناکی دەروونی هێندە بەئازاری خوڵقاند، خۆی وتەنی: شایی و شینمان تێکەڵ بوو. ماملێ، سەرلەنوێ بێ پەیمان شکاندن!! لەگەڵ ھاوبیرەکانی دەست لەملی ھێمن و ھەژار بووە. چونکە لە ھیچ شوێنێ و ھیچ کەسێ فێری پەیمان شکاندنی نەکردبوو. باش دەیزانی لە نێو کورد دا پەیمان شکێنی نییە. دواتر بەوپەڕی رێز و خۆشەویستی و شکۆوە، لە گۆڕستانی شاری سابڵاخ بە بەشداری ھەزاران کەس بە دایکی نیشتمان بە ڕوو سووری و سەرکەشییەوە سپێردایەوە. ئەفسووس و ھەزارجار ئەفسوس نەتوانرا ژیان و ئەزموون و کارەکانی ئەو ھونەرمەندە ھەڵکەوتووەمان، بەتەواوی خزمەت بکرێت و تۆمارێکی جوانیان بپارێزرێ. تەنها یادگارێک ئەوەیە ھونەرمەندێکی لاو بەناوی( شارامی عەلیدی) کورتە فلیمێکی لەسەر ژیانی تۆمار کردووە. بە ھیوای ئەوەی بەھیمەتی وەچە دڵسۆزەکانی خۆی و تەواوی ھونەرمەندانی بەئەمەک و خەمخۆری کوردمان، ئەو کەلێنە مەزنەی کەوتە باڵەخانەی ھونەری ئاواز و گۆرانی و ئاوازی کوردیمانەوە پڕ بکەینەوە.ب اس و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ھونەرمەندە ھێژایە بێکۆتاییە و ئەرکی دڵسۆزانی پسۆڕی ئەم مەیدانەیە، ئاوڕی بەپەرۆشی لێ بدەنەوە. ھێندەی لەسەر بابایەکی وەکو ئێمە بێت، وا بەقسەی بەدکاری لەگەڵ ناکەین و بەڵێنیان دەدەینێ: ئەگەرچی ڕۆیین قەت ناچن لەیادمان.... دەکەین یادیان بە یادی ئەوانەوە شادین 🌹🌹🌹🌹 بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم لە خاکی عەرەب لە ئێران و ڕۆم کۆک و پۆشتە بم، ڕووت و ڕەجاڵ بم کۆشکم دەقات بێ وێرانە ماڵ بم ئازا و ڕزگار بم شادان و خەندان یان زەنجیر لە مل لە سووچی زیندان ساغ بم جحێل بم بگرم گوێ سوانان یان زار و نزار لە نەخۆشخانان دانیشم لە سەر تەختی خونکاری یان لە کۆڵانان بکەم ھەژاری کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان سەرلەپێناوم گیان لە سەر دەستان بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەدەم وەڵامی قەبرم بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوەه
دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان)
دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی
شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر
سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت
راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان
دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.
راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا