پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.
14/05/2025
سەدیق دەروێشی
🔶 کۆنگرە هەژمار ١٢ی پارتی کرێکارانی کوردستان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو پارتە و وازهێنانی لە چالاکیی چەکداری داوە. ئەوە واتە کۆتایی قۆناخێک لە مێژوو و دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە چاخێکی هەستیاری ناوچەیی و جیهانیدا. ئەو هەنگاوەی پارتی کرێکارانی کوردستان جێی تێڕامان و لێوربوونەوەیە و پرسیارگەلێک دەورووژێنێ، -ئەو هێزە سیاسییە، بۆ تێکۆشانی داهاتووی ، دەیەوێ چ ڕێیەک بگرێتە بەر؟ -ناوی چ دەبێ ؟ -چوار چێوە و سنوورەکانی تێکۆشانی چۆن دیزاین دەکا؟ -چ ستراتیژییەک هەڵدەبژێرێ؟ 🔷ئەگەر هەوڵوەشاندنەوەی ناو و نیشانی پ ک ک بە مەبەستی گۆڕینی ناو و ، چەک دانان له پێناو هەڵبژاردنی خەباتی سیاسی و پارلمانی و ، گۆڕینی ستراتیژی ، بۆ وازهێنان و دوورکەوتنەوە لە بیر و هرزی مارکسیستی و گرتنەبەری ڕێچکە و ڕێبازێکی نەتەوەیی و ناسیونالیستی بێ ، ئەوە دەکرێ بڵێین هەڵوەشاندنەوە تەنیا گۆڕینێکە و نوێ بوونەوە و سەردەمیانە بوون و مۆدێڕنیزەکردنی ستراکچێر و هزر و ئاوەزی سیاسی و ڕێکخراوەییە و قازانجیشی بە دواوەیە؛ پ ک ک لە لیستی تیرۆریستی وڵاتاندایە و لە باکووری کوردستانیش ناتوانێ بەو ناوە تێکۆشانی سیاسی و پارلمانی بکا ، ئەرتەش و هێزە ئەمنییەکانی تورکیش ئیدی بیانوویان بۆ میلیتاریزە کردنی باکوور و باشووری کوردستانیان نامێنێ و کۆتایی بە ئەتموسفۆری ئەمنی و پۆلیسی نێو کۆمەڵگای باکووری کوردستان دێ و دەرەتان بۆ بزاڤی سیاسی والاتر دەبێ و کورد دەتوانێ پرسی خۆی بەرێتە نێو پارلمانی تورکیا و چارەسەرێکی سیاسییانەی بۆ ببینێتەوە. هەڵبەت ، ئەگەر پ ک ک دوای هەڵوەشاندنەوی ، ناو و نیشانێکی کوردستانی بۆ ڕێکخراوی دوای پ ک ک هەڵبژێرێ و هەڵگری بێ. 🔶 ئەگەر ، پ ک ک دوای هەڵوەشاندنەوەکەی خۆی وچەک دانان، وەک هێز و لایەنێکی تورکیایی دەربکەوێ و چوارچێوە و پانتایی جۆغرافیایی تێکۆشانی هەموو تورکیە بگرێتەوە بۆ وێنە: ناوی بنێ " پارتی دێمۆکراسیی تورکییە" ، ئەوە کۆتایی هرزە نیوەچڵە ناسیونالیستییەکەی پ ک ک و تەنانەت شوناسی کوردانەکەشی دەبێ و ئیدی بە تەواوی واز له شوناسی کوردی و کوردستانی بوونی خۆیان دێنن. ئا لێرەدایە کە دەکرێ ناوی ئەوە بنێین درەئەنجامی " کوالیسیۆنی پ ک ک و هەڵگرانی هزری پانتورانیزمی گورگە بۆرەکان"بە دژی هزری ناسیونالیستیی کورد لە باکووری کوردستان. لە وەها دۆخێکدا ،پرسیارگەلێکی گرینگ قووت دەبێتەوە و دەبێتە ختوورەی مێشکی تاکی ناسیونالیستی کورد. ئەویش ئەوەیە: - داخوا پ ک ک بۆ لەبار بردنی هزری ناسیونالستیی کورد لە باکووری کوردستان دامەزرا یان دامەزرێندرا؟ - هەڵوەشاندنەوەی پ ک ک نیشانەی کۆتایی ئەرکە پێئەسپێردراوە ئاماژە پێکراوە بووە؟ - داخوا ، لەمەو دواش ئەرکی، پێشگیری لە بێچمگرتنی هزری ناسیونالیستیی کورد لە باکووری کوردستان دەبێ؟ - ئەو هەموو خوێنە ڕژاوەی ڕۆڵە فیداکارەکانی کورد و شەهید بوونی بە هەزارانیان ، لە پێناو سڕینەوەی هزری ناسیونالیستی کورد بووە داخوا؟ هیوادارم ئەو هەگەرە ڕاست نەبێ و ڕێکخراوی دوای هەڵوەشاندنەوەی پ ک ک ، هەڵگری شوناسی نەتەوەیی کورد بێ و ببێتە ئاڵاهەڵگری ئەو هزرە و ئاوەز و ڕێچکە و ڕێبازە لە باکووری کوردستان و دەورێکی ئەرێنیی لە بەرەوە پێشبردنی دۆزی کوردا بگێڕێ. 🔶 ئەگەر هەڵوەشاندنەوەی پ ک ک و چەک دانان بە مانای کۆتایی هەموو جۆرەکانی خەبات و نیشانەی ماندوویی خەباتکاران بێ ، ئەوەش یانی بە چۆکداهاتن و ئاشبەتاڵی و ڕۆژە ڕەشی و نەهامەتی و ڕەنج بە خەساری . واتە ، کولێکسیۆنی کادری ڕێبەری پ ک ک تەنیا دەیەوێ مەجالی ژیانیان پێ بدرێ و ئەولەهیی تاکەسییان بپارێزرێ و بتوانن ئەو تەمەنەی ماویانە وەک مرۆڤێکی ئاسایی ژیانی خۆیان ، بە بێ گرفتی دادوەری و ئەولەهی ، تپەڕێنن. لە هەگەری دۆخێکی ئاوا دا، ڕایەدارانی پ ک ک و کەسی یەکەمیان دەکەونە بە ڕەخنەیەکی زۆر و بەرپرسیارەتییەکی زۆرەوە و دەبێ وەڵامدەر بن و تەنانەت دەکرێ سکاڵاشیان بە دژی تۆمار بکرێ و لێپرسینەوەیان لێ بکرێ. هیوادارم نە پ ک ک و نە هیچ لایەنێکی دیکەی کوردی بکەوێتە ئەو دۆخەوە و تووشی وا نەهیلیزمێکی ئاوەزی و هزری و سیاسی بێ. 🔷 ئێمە هەموومان دەزانین ناوچەکەمان و بگرە جیهانیش لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی نوێی دیکە دایە و ؛ ئەو ترانسەیشن و قوناخە تێپەڕە بەرەو چاخێکی نوێ هەنگاو دەنێ کە گۆڕانکاریی ژێئۆپۆلیتیکی و سیاسی و نێوخۆیی کۆمەڵگاکان و دەوڵەتان و زال بوونی پارادایمی نوێ لە پێوەندییە نێودەوڵەتی و نێونەتەوەییدا بە دوای خۆیدا دێنێ. لە قوناخی تێپەڕ بەرەو قوناخی جێگیر ، بەهێزەکان لە هاوکێشە ناوچەیی و جیهانییەکان سەردەکەون و براوە دەبن و ڕەوتی گۆڕانکارییە جۆراوجۆرکان بە قازانجیان دەشکێتەوە. یاسا و ڕێسا و نۆرم و بەها و پاردایمە زالە نوێیەکان لە لایەن براوەکانەوە دادەڕێژرێ و ، مێژوو لە لایەن براوەکانەوە دەنووسرێ ، چونکە مێژوو ئی براوەکانە و لاوازە دۆڕاوەکان لە تاریکستانی مێژوودا ون و بزر دەبن و لە بیر دەکرێن. 🔶 هێز و لایەنە سیاسییەکانی کورد پێویستە خۆیان ئاپدێت بکەنەوە و ڕەوتی نوێگەرایی بگرنە بەر و ، هەستی ناسیونالیستی کورد بە عەقڵانییەتی سەردەم بخەملێننەوە و هێزێکی نوێی پێ ببەخشن و کوردبوون نەکەن بە قوربانیی هرز و ئیدئۆلۆژییە جیهانی و ناوچەییەکان. ئەوەمان لە بیر بێ کە ئیدئۆلۆژییەکان تەنیا و تەنیا خزمەتگوزاری نەتەوە باڵادەستەکان و بۆ دەستەمۆ کردن و بگرە هەڵخەڵەتاندنی ئەوانی دیکەی جیا لە خۆیان بووە. 🔷 ئێستا ، چاخی بەچۆکداهاتن و ماندوو بوون و وازهێنان نییە و ؛ سەردەمی ئەکتیڤ بوون و نوێ بوونەوە و بەهێز بوون و پێداگرییە لە سەر شوناس و دۆزی نەتەوەیی و ڕزگاری و ئاوەدانی نیشتمان. ئێستا سەردەمی یەکگرتن و یەکانگیر بوونی نەتەوەیی و نیشتمانییە. لە بیرمان بێ ، تەنیا کورد دەتوانێ بۆ خۆی چارەی پرسی خۆی بکا و دواجار براوە بێ. هیوادارم ، هەڵوەشاندنەوەی پ ک ک و گۆڕینی جۆری خەبات لە چەکدارییەوە بۆ خەباتی سیاسی ، لە پێناو دۆزی نەتەوەیی و سەرخستن و بە ئەنجام گەیاندنی ڕەوتی ناسیونالیزمی کورد بێ.
دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان)
ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)
شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە
دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی
راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا
دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.
راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا