دواین هەواڵ

2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە

ڕاگەیەندراو

راگەیێندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان _ نینا بۆ مەحکووم‌ کردنی دەسبەسەرکران و ئەشکەنجەدانی ژینا ئەمینی لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی فارسەوە

15/09/2022


راگەیێندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان _ نینا بۆ مەحکووم‌ کردنی دەسبەسەرکران و ئەشکەنجەدانی ژینا ئەمینی لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی فارسەوە

پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 22 خەرمانان ژینا ئەمینی" مەهسا ئەمینی" 22 ساڵان، خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لە یەکێک لە شەقامەکانی تاران بە بیانووی رەچاونەکردنی حیجابەوە لەلایان گەشتی ئیرشادی ئەو شارەوە دەسبەسەر دەکرێ و بەهۆی لێدان و ئازارو ئەشکەنجەوە سەری بەسەختی بریندار دەکرێ و تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت و دەڕواتە حاڵەتی کۆماوە.
گرتن و لێدان و ئەشکەنجەی رۆڵەکانی کورد لەژێر پاساو و بیانووی جۆراوجۆرەوە درێژەی سیاسەتی داگیرکەرانەی دەوڵەتی فارسە کە سەدەیەکە بۆ لەنێوبردنی رۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە گرتوویەبەر و کەڵک لە هەر دەرفەت و بیانووێک وەردەگرێ بۆی.
ئەگەر لە جیهان‌دا پێشێلکردنی مافی ژنان لە ئاکامی سەرەڕۆیی و پابەندنەبوونی پیاوانە بە مافە سروشتییەکانی ژنان؛ ئەوا لە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران‌دا زیاد لە چل ساڵە پێشێلکردنی مافەکانی ژن و رێکردنەوە بۆ کوشتن و ئازارو ئەشکەنجەدانیان بە سیستەم و یاسای بنەڕەتی رێکخراوە و ئاسانکاریی بۆ دەکرێ.
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان نینا ئەم رووداوە نامرۆڤانەیە مەحکووم دەکات و پێ لەسەر ئەو راستییە دادەگرێتەوە کە دابین‌کردن و پاراستنی کەرامەت و رەچاو کردنی ماف و سەربەستییەکانی ژنی کورد لە ڕۆژھەڵاتی داگیرکراو، تەنیا لە ڕێی رزگاریی وڵاتەکەمان لەژێردەستەیی وەدی دێت و ئازادی و دابینکرانی سەرجەم مافەکانی ژنان بەستراوە بە رزگاریی نیشتمان و نەتەوەکەمان؛ و بێگومان گەشەکردن و بەختەوەریی نیشتمانمان بەستراوە بە رەچاوکردنی مافەکانی ژنان.

رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان _ نینا
24 خەرمانانی 2722
15 سێپتامبەری 2022

 

سەرەوە