دواین هەواڵ

2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە (30) ڕاپەڕینی کوچک و بەردی ڕۆژھەڵاتی داگیرکراو رۆژهەڵات لە شەشەمین رۆژی راپەڕین‌دا

23/09/2022

ڕاگەیەندراوی  ژمارە (30) ڕاپەڕینی کوچک و بەردی ڕۆژھەڵاتی داگیرکراو
رۆژهەڵات لە شەشەمین رۆژی راپەڕین‌دا

لە شەشەمین رۆژی راپەڕینی کوچک و بەرد دا رۆڵە سەربەرزەکانی کوردستان لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی داگیرکراودا بەردەوامن لە راپەڕین و بەگژ داگیرکەردا دەچنەوە.
رۆڵە بوێرەکانی سەقز بە درووشمی "ژینا کچی کوردستان؛ ناوی ڕەمزە بۆ ھەمووان " پێداگریی لەسەر پرسی نەتەوەیی و  کوردستانی‌بوونی راپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو دەکەنەوە.
ئیلام بە گوڕتر درێژە بە راپەڕین دەدا و پیلانەکانی سڕینەوە و ئاسمیلاسیۆنی داگیرکەری فارس گۆڕ دەکا.
خەڵکی بەشەرەفی کوردستان شەهیدانی راپەڕین بەشکۆوە بەخاک دەسپێرن و بەڵێنی تۆڵەکردنەوە و درێژەدانی رێگایان دەدەن.
میلیتاریزەکردنی شار و شارۆچکەکان و پچڕان و سنووردارکردنی هێڵەکانی پێوەندی و ئەنتەرنێت و رایلکە کۆمەڵایەتییەکان، کوردستانییان لە راپەڕین سارد ناکەنەوە و زیاتر  سوور دەبن لەسەر خواست و ئامانجە نەتەوەییەکەیان.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیتەی ڕاگەیاندن
١ رەزبەری ٢٧٢٢ک
٢٣ سێپتامبری ٢٠٢٢ز


کاتژمێڕ:   ١٦:٠٠

سەرەوە