دواین هەواڵ

2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 35 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو سنە لە شەشەمین رۆژی راپەڕین‌دا

23/09/2022

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 35 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو
سنە لە شەشەمین رۆژی راپەڕین‌دا
خەڵکی سنەی سەربەرز ئەمڕۆ لە شەشەمین رۆژی راپەڕیندا بە هەڵمەتەوە درێژەیان بە راپەڕین دا و ئازایانە بە هاتنە سەر شەقامەکان رۆڵی بەرچاویان گێڕا.
رۆڵەکانی مەڵبەندی ئەردەڵان بە ورە و ئیرادەیەکی نەتەوەییەوە، خاوەندارێتییان کردن لە خوێنی شەهیدانی راپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو.
دەوڵەتی داگیرکەر بە هێنانی هێزێکی زۆر و میلیتاریزەکردنی شارەکان لە لایەک و بە سنووردارکردنی ئەنتەرنێت و رایلکە کۆمەڵایەتییەکان گشت حەولی خۆی ئەدات بۆ کۆنترۆڵکردن خەڵکی راپەڕیو و پچڕاندنی پێوەندییەکان و لەحەول‌دایە دەنگ و رەنگی خەڵکی راپەڕیو نەگاتە دەرەوە؛ سەرەڕای ئەمانە خەڵک ئازایانە لەسەر هەڵوێست و هەنگاوی نەتەوەییان سوورن و بەربەرەکانێی دوژمنی داگیرکەر دەکەن.


پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیتەی ڕاگەیاندن
١ رەزبەری ٢٧٢٢ک
٢٣ سێپتامبری ٢٠٢٢ز



کاتژمێر:  23:10

سەرەوە